بازاڕ
بۆچی وڵاتێک پێشکەوتووترە لە وڵاتێکی دیکە؟ بۆچی کەسێک لە کەسێکی دیکە دەوڵەمەندترە و داهاتی زیاترە؟ دوو فرۆشیار بەتەنیشتی یەکەوەن، بەڵام یەكێکیان داهاتی لەوی دیکە زیاترە. گرنگترین ئەو رووداوە ئابوورییەکان چین و چ کاریگەرییەکیان لە سەر بازاڕ و جووڵەی بازاڕ دەبێت. هەفتانە محەممەدی شێخ فاتیح لەرێگەی پۆدکاستی بازاڕ لە رادیۆی رووداو، شرۆڤەی جمووجووڵەکانی بازاڕ، ئاڵوگۆڕ و فرۆشتن دەکات، پێشکێشکار لە پۆدکاستەکەیدا باسی لێکەوتەی رووداوەکان لەسەر بازاڕ دەکات و فرۆشیاران و خاوەنکاران چۆن خۆیان لەگەڵ بازاڕی جیهانیدا بگونجێنن بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر کار و بەرهەمەکانیان نەبێت