بەکاتی سلێمانی

بەکاتی سلێمانی، پۆدکاستێکی هەفتانەیە، لەلایەن ئاسۆ سەراوی، رۆژنامەڤان لە تۆڕی میدیایی رووداو پێشکێشدەکریت. هەفتانە ئاسۆ سەراوی، لەگەڵ میوانەکانی شرۆڤەی گرنگترین رووداو و پێشهاتی سیاسی، کۆمەڵایەتی، خزمەتگوزاری و تەندروستی و ئابووری دەکات کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیانی دانیشتووی سنووری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دەبێت. پێشکێشکار لە پۆدکاستی بەکاتی سلێمانی سەرنجی سەرەکی لەسەر دۆخی خزمەتگوزاری و گوزەرانی هاونیشتمانیانی سلێمانی دەبێت.