دیجیتاڵ سیتیزن

دیجیتاڵ سیتیزن، پۆدکاستێکی نوێی رادیۆی رووداوە، پۆدکاستەکە لەلایەن هەژار برنجی، بەڕێوەبەری تەکینکی تۆڕی میدیایی رووداوە پێشکێشدەکرێت، پێشکێشکار باس لە دوایین داهێنانە تەکنەلۆژییەکان و زیرەکی دەستکرد دەکات، هەروەک باس لە گرنگی تەکنەلۆژیا و کاریگەریی و لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی تاکی کۆمەڵگەی کوردستانی دەکات، لەم پۆدکاستەدا باس لەو ئاڵنگارییانە دەکرێت کە هاوتەریبی سوودەکانی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا رووبەڕووی ژیانی مرۆڤایەتی دەبنەوە، لە پۆدکاستی دیجیتاڵ سیتیزن باس لە هاووڵاتی دیجیتاڵی دەکرێت، کە دەکرێت لە ئایندەدا ژیانی ئێمە بەهۆی داهێنانە تەکنەلۆژییەکان بەکوێ بگات؟