ئۆتۆ ئێف ئێم

ئۆتۆ ئێف ئێم، پۆدکاستێکی میکانیکی تایبەتە بە زانیاری لەسەر هەموو بەش و پارچەکانی ئۆتۆمبێل، لەلایەن ئەندازیاری میکانیکی، عەلا محەممەدەوە پێشکێشدەکرێت. زۆرینەمان لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەک ئەگەر بچووکیش بێت زانیاری سەرەتاییمان لەسەر گرفت و کێشەکانی ئۆتۆمبێل نییە، بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر لە ناوچەیەکی دوورە دەست یان لە دۆخێکی سەختدا ئۆتۆمبێلەکەت لەکار بکەوێت، چی دەکەیت؟ ئایا چاوەڕێی وەستایەکی میکانیکی دەبیت بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ چاک بکات؟ یان چی دەکەیت؟ دەزانیت لەرێگەی گوێگرتن لە پۆدکاستەکانی ئۆتۆ ئێف ئێم لە رادیۆی رووداو زانیاری و ئاگایی پێویستت دەبێت لەسەر هەموو پارچەکانی ئۆتۆمبێل و کاری ئەو بەشانەی ئۆتۆمبێل چۆن دەبێت.